Knowledge University Is Ranked Fifth Among The Private Universities In KRG
زانکۆی نۆلج بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونەکانی و لە ڕیزبەندی پێنجەمی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دێت
بە پێی مالپەری وێبۆمێتریکس بۆ ریزبەندی زانکۆکانی جیهان لە ڕووی سایتەیشنی گۆگل سکۆلاری مامۆستایان، زانکۆی نۆلج لە ریزبەندی پێنجەمی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دێت کە ژمارەیان ١٧ زانکۆیە. هەر بەم بۆنەیەوە، سەرۆکایەتی زانکۆی نۆلج پیرۆزبایی لەسەرجەم راگر و مامۆستایان و بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری و سەرۆک بەش و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ دەکات بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازێت لەپێناو پێشڤەچوونی کوالێتی و ئاستی زانکۆی نۆلج و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان
Comments
Post a Comment